ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگۆی فرۆشتنی كاره‌با بە ناوچەکانی دیکەی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌تی ده‌كاته‌وه هەرێمی کوردستان لە وزەی کارەبای بەرهەمهاتووی نیشتیمانیی خۆی بە ناوچەکانی دیکەی عێراق بفرۆشێتەوە.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه گوایه هەرێمی کوردستان لە وزەی کارەبای بەرهەمهاتووی نیشتیمانیی خۆی بە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشێتەوە، بەڵکوو روونی کردەوە کە بەرهەمی کارەبای هەرێم، دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژەی به‌وه دا ئێستا 3473 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و رەوشی کارەبای نیشتیمانیی دوای کوژانەوەی گشتی، ئاسایی بووەتەوە و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دەمژمێرەکانی هەبوونی کارەبای نیشتیمانی لە نێوان هه‌شت بۆ 10 دەمژمێرە.
وەزیری کارەبا هەروەها باسی لە هەوڵ و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەت کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە یەکەکانی کۆمباین سایکڵی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژانەوەی گشتی کە بابەتەکە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بووە و ئەم جۆرە کێشە تەکنیکیيانە لە زۆر شوێنی دونیا روو دەدەن.
سەبارەت بە سیستمی پریپەیدی پێدانی پارەی کارەبا، وەزیری کارەبا ئەوەی خستەڕوو کە ئەم پڕۆژەیە لەسەر حیسابی هیچ پارێزگا و گەڕەک و ناوچەیەکی کوردستان نییە، بەڵکوو وەزارەت بە دادپەروەرانە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو دابەش دەکات و ئەم پڕۆژەیە، تەنیا شێوازی پێدانی پارەی کارەبایە.