بۆ گه‌یاندنی پیرۆزبایی شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی كوردستانی كرد
K24 - هەولێر:
بۆ گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی، شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی كرد.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندیه‌وه سه‌ردانی باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیرانیان ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كاروچالاكییه‌كانیان خواست.


