پەیامنێرانی بێسنوور: ئەمساڵ 45 رۆژنامەنووس کوژراون

K24 - هەولێر
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، لە ساڵی 2023دا 45 رۆژنامەنووس لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا کوژراون، کە بە کۆی گشتی بەراوورد بە ساڵی رابردوو کەمێک کەمترە، دەشڵێت: ئەمەش سەرەڕای هەبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، کە تیایدا لانیکەم 17 رۆژنامەنووس کوژراون، کە 13 یان لە کەرتی غەززە بوونە.
بە گوێرەی ئاماری ساڵانەی ئەم رێکخراوە ساڵی رابردوو 61 رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی قوربانیانی ئەمساڵ کەمترین رێژەیە لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا، ئەو رۆژنامەنووسانەی لە ساڵی 2002 دا کوژراون، 33 رۆژنامەنووس بوونە، ئەمەش دەکاتە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەوانەی لە ساڵی 2023دا کوژراون کە پەیوەندییان بە ململانێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.
کریستۆف دیلۆیر سکرتێری گشتی رێکخراوەکە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "ئێمە دابەزینێکی بەردەوام لە رێژەی مردن تۆمار دەکەین، جگە لەو 140 رۆژنامەنووسەی لە ساڵی 2012 و 2013 کوژراون"، بەتایبەتی لە ئەنجامی شەڕی سووریا وعێراق".