ئه‌فسه‌ره‌كه‌شیان ده‌ركرد
رائیدی فڕۆكه‌وان ده‌زگای میتی له كوده‌تا ئاگادار كردبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای توركیا كه كوده‌تای 15 ته‌موزی رابردوو ئاشكرای كردبوو، له ریزه‌كانی سوپا ده‌ركرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند ئه‌و رائیدهی كه هه‌واڵی كوده‌تای بڵاوكردبووه‌وه، له ریزه‌كانی سوپا ده‌ركراوه.
بینالی یلدرم ئه‌وه‌شی گوتبوو كه ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌واڵی روودانی كوده‌تای ئاشكرا نه‌كردبوو، به‌ڵكو رائیدێك هه‌واڵه‌كه‌ی دابوو.
گه‌ڕان به‌دوای ناوی ئه‌و رائیدهی سوپای توركیا میدیای توركیا به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردبوو، تا ئه‌وكاته‌ی كه وه‌زیری به‌رگری فكری ئیشیك هاته سه‌ر هێڵ و رایگه‌یاند به‌هۆی هۆكاری ئه‌منییه‌وه ناتوانین ناوی ئه‌و رائیده ئاشكرا بكه‌ین، كه ئاشكراكردنی هه‌وڵی كوده‌تا به گرنگ وه‌سفكرد.
وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر زاری رائیدهكه ده‌ڵێت: " كوده‌تاچییه‌كان به بیانووی بوونی ئه‌ركێكی زۆر گرنگ، ئه‌و رائیده بانگهێشت ده‌كه‌ن، پێی ده‌ڵێن به سێ كۆپته‌ر هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری میت و راوێژكاری میت ده‌گرین، رائیدهكه پێیان ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بووم، جڵهكانم ده‌گۆڕم و دێم، كه كاتژمێر ده‌روبه‌ری 14:30 بووه. رائیدهكهی سوپای توركیا به‌په‌له ده‌چێته ده‌زگای هه‌واڵگری میت، كه بۆ خۆی به دروستی نازانیت كه كوده‌تا ده‌كرێت، پێیان ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر گرنگ هه‌یه، رائید ئه‌ندامی میت نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر خواستی خۆی چووه ده‌زگای هه‌واڵگری میت و پێیان راگه‌یاندووه.
رائیدی فڕۆكه‌وان له ریزه‌كانی سوپا ده‌ركرا
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت، ستوون نووسێكی نزیك له حكوومه‌ت نووسیوه ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه هه‌واڵی كوده‌تای بڵاو كردبووه‌وه، پێشتر ئاگاداری كوده‌تا بووه، ناوی له‌و لیسته‌دا بووه كه پلانی كوده‌تایان ئاماده كردووه. رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی گیراوه‌ته به‌ر و به‌پێی بڕیارنامه‌كانی باری نائاسایی له رێزه‌كانی سوپا ده‌ركراوه.