دیبه‌یتی كوردستان24 سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له شێخان

K24 – هەولێر:
دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت، لیستی 179ـی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێكه له لیسته به‌شداربووه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ئاماده‌كارییه‌كی پێویستی كردووه و بۆ سه‌ركه‌وتنیش پشت به بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی خۆی له ته‌واوی پێكهاته‌كان ده‌به‌ستێت.
ماوه‌ی ته‌نیا چوار رۆژه ماوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا، بریكاری میری ئێزدیان، كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال و به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا به‌شداریان له دیبه‌یتێكی تایبه‌تی كوردستان24 كرد كه له‌لایه‌ن ژڤان عابد پێشكه‌ش كراوه و بۆچوون و دیدگای خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و خزمه‌تكردنی شێخان و سنووره‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا خستووه‌ته‌ڕوو و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌رنامه‌ی پارتی بریتییه له خزمه‌تكردن، ئاشتی، ئارامی، ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و پارتی گوزارشت له هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و بۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌كات.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شنگال له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوای ساڵی 2003 و ته‌نانه‌ت له پڕۆسه‌ی په‌سندكردنی ده‌ستووری نوێی عێراق له ساڵی 2005 و پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 2017ـدا، به گڕوتینه‌وه به‌شدارییان كردووه و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان داوه.
مه‌حما خه‌لیل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه خه‌ڵكی شنگال له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا وه‌ك كه‌رنه‌ڤاڵ به‌شداری له پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌نگ به لیستی 197ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه هاوكات خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یه، دووپاتیكرده‌وه لیستی 197 لیستێكه گوزارشت له به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی نێوان پیكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان ده‌كات و هاوكات داكۆكی له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال و سنووره‌كانی ده‌كات و كار ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی، ئاسایش و ئارامی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی شه‌هیدانی شنگال و سنووره‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا.
به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان پشت ئه‌ستووره به جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جه‌ماوه‌ری سنووری نه‌ینه‌وا و شنگال به په‌رۆشه‌وه پشتیوانیان له لیستی 197 كرد، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی به‌رگری له ماف و داواكارییه‌كانیان ده‌كات. دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی لیستی 197 دایناوه، به‌رنامه‌یه‌كی واقیعییه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌ت به هاووڵاتیان بكات.
هه‌رمان میرزا به‌گ، بریكاری میری ئێزدیان رایگه‌یاند، رۆڵی میری ئێزدیان له پشتیوانیكردنی میلله‌تی خۆی به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 1991 و پاشانیش له دوای ساڵی 2003 پشتیوانییه‌كی داكۆكیكارانه بووه و پشتیوانی له پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، نه‌خاسمه كه ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدیان پارتی وه‌ك حیزبی سیاسی نابێت، به‌ڵكوو وه‌ك میلله‌ت و خوێنی شه‌هیدان و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌بایی ناوخۆی ماڵی كوردی لێی ده‌ڕوانێت.
بریكاری میری ئێزدیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناوخۆی ماڵی كوردی له ئێستادا پێویستی به سه‌رۆك بارزانییه، به‌وپێیه‌ی جه‌نابیان خۆی به خاوه‌نی هه‌مووان ده‌زانێت، واته خۆی به خاوه‌نی موسڵمان، ئێزدی و مه‌سیحی و شوێنكه‌وتووانی هه‌موو ئایین و ئایینزاكانی دیكه ده‌زانێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌مووان ئه‌و به خاوه‌نی خۆیان ده‌زانن. هه‌رمان میرزا به‌گ گوتیشی، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدی و میری ئێزدیان پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك بارزانی و لیستی 197 ده‌رده‌بڕێت.
به‌ره‌كات شه‌مۆ، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی ئاسایی تێپه‌ڕیوه و بووه‌ته دۆز و گوزارشت له كوردستان ده‌كات به‌وپێیه‌ی حزبێكی سه‌رتاسه‌رییه و باری گرنگی میلله‌ت و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و و به‌رپرسیاره‌تی خۆیشی له دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان و شنگال دووپات كردووه‌ته‌وه و ئه‌مانه‌یشی له ده‌ستووردا چه‌سپاندووه.
به‌ره‌كات شه‌مۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ئامانجیه‌تی پیاده‌ی بكات، به‌رنامه‌یه‌كی ورده و چووه‌ته ناو هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه و مه‌به‌ستیه‌تی خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌یه‌نێته هه‌موو ناوچه جیاجیاكان به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوانیاندا بكات، كه شنگالیش یه‌كێكه له ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌و شاره بكات.
حه‌سه‌ن مه‌جید، به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له سنووری نه‌ینه‌وا به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو، مه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ندێك گرفتی لاوه‌كی نه‌بێت به‌تایبه‌ت دڕاندن و شێواندنی هه‌ندێك له پۆسته‌ری كاندیده‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌كته‌بی رێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی توكمه‌ی دانا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر بێت له بوونی هیچ ئاریشه و ئاڵۆزییه‌ك. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌ماهه‌نگیدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به‌بێ كێشه كۆتایی پێ بێت.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 26 کورسی پێکهاتووە کە حەوت کورسییان کۆتای ئافرەتانە، لەگەڵ بوونی سێ کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی ئێزدی، شەبەک و کریستیانەکان کە کۆی گشتی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەبێتە 29 کورسی.
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.