بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بۆردومانكرا

K24 - هەولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار بۆردومانكرا.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرت و رایگه‌یاند، "له وه‌ڵامی تاوانكارییه‌كان له غه‌ززه، له رێگه‌ی درۆنه‌وه راسته‌وخۆ بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دمان له ئه‌نبار (رۆژئاوای عێراق) كرد" كه سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت.
دوێنێش گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق یه‌حیا ره‌سووڵ رایگەیاندبوو، هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازی و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان له عێراق، كاریگه‌ری بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات هه‌یه و چیتر ئەم جۆرە هێرشانە تەحەمول ناکرێن و زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیه‌نێت و دەیخاتە ژێر پرسیارەوە.
تا ئێستا زیاتر له 73 هێرش له‌لایه‌ن مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق كراوه‌ته‌وه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا و عێراق.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندینجار له رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج.