سبه‌ی دوو به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
K24 – هەولێر:
پات رایدەر گوتەبیژی پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و جه‌نگی ئیسرائیل و حەماس، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری و چارڵز براون فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمه‌ریکا سەردانی ئیسرائیل دەکەن و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیران و یۆئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆدەبنەوە.
ئۆستن رۆژی شەممە، 16ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریکاوە ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕست دەکات، بێجگە لە ئیسرائیل، سەردانی قەتەر و بەحرەینیش دەکات.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاش ئه‌مڕۆ ئاشكریكرد، جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سۆلیڤان له رامه‌ڵڵا چاوی به مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌وێت، پێكه‌وه تاووتوێی چاكسازییه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
رۆژی 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هاوكات وه‌رزی زستان زه‌حمه‌تی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كه‌رته‌كه دروست كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 18 هه‌زار و 787 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار و 897 كه‌س.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.