میری کوێت لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە، تەلەفزیۆنی کوێت بەیاننامەیەکی لە دیوانی میری کوێت پێشکەشکرد، کە تیایدا ئەمیر نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، بەهۆی کێشەی تەندروستی لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پیشتر وەزیری کاروباری دیوانی میر لە کوێت، شێخ محەمەد عەبدوڵڵا موبارەک سەباح، رایگەیاندبوو دوای ئەوەی شێخ نەواف تووشی کێشەیەکی تەندروستی بووە، بۆ چارەسەری پێویست و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

میری کوێت، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، "لەدایکبووی 25ـی حوزەیرانی 1937ـە، لە 29ـی ئەیلوولی 2020ەوە دەستبەکاربووە، کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر ئەلسەباح، حاکمی پێشووی کوێت بووە.

شێخ نەواف سێیەم وەزیری ناوخۆ و چوارەم وەزیری بەرگرییە لە مێژووی کوێتدا، درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی وەزارەتی ناوخۆی هەیە لە دوای شێخ سەعد عەبدوڵڵا ئەلسالم ئەلسەباح، بەو پێیەی کە لەساڵی 1976 تاوەکو 1986 ئەوپۆستەی بەڕێوەبردووە، کە لەو ماوەیەدا کوەیت بەهۆی چەندین کردەوەی دوژمنکارانە هەڕەشەی لێکراوە، هەروەها سەرۆکایەتی وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتی بووە لە یەکەمین حکومەتی دوای ئازادکردنی کوێت.

Fly Erbil Advertisment