كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان: هیچ ئامێرێكی ده‌نگدان له‌كارنه‌كه‌وتووه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ئاماژه به‌وه ده‌كات رێژه‌ی به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا به‌رز بووه، هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه هیچ ئامێرێكی ده‌نگدان له‌كارنه‌كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌رز بووه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران جه‌ختیكرده‌وه ئامێره‌كانی ده‌نگدان له هیچ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌كار نه‌كه‌وتوون سه‌رجه‌م له واده‌ی دیاریكراودا كاریان كردووه و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی ده‌وه‌ستن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند رێژه‌ی ده‌نگدان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 38% بووه.
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد و بڕیاره كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆتاییپێبێت.
وابڕیارە رۆژی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.