فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان راپۆرتی نیوه‌ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌گوێره‌ی راپۆرتی نووسینگه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان راپۆرتی نیوه‌ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌گوێره‌ی راپۆرتی نووسینگه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه و ده‌ڵێت، رێژه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان 47% بووه و رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت 84% بووه.
فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان رایگه‌یاندووه، تاوه‌كو نیوه‌ڕۆژی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه بووه: به‌سڕه 46%، میسان 35%، قادسیه 47%، زیقار 45%، نه‌جه‌ف 38%، موسه‌نا 41%، به‌غدا – ره‌سافه 27%، به‌غدا – كه‌رخ 36%، كه‌ربه‌لا 42%، بابل 43%، دیاله 38%، ئه‌نبار 38%، واست 40%، دهۆك 30%، هه‌ولێر 46%، سلێمانی 54%، سه‌ڵاحه‌ددین 44%، كه‌ركووك 39% و نه‌ینه‌وا 44%.
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆتاییپێهات.
وابڕیارە رۆژی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
