ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیر دەکات

K24 – هەولێر :
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە 85 مۆری ساختەوە راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە ( 16-ی کانوونی یەکەمی 2023)، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ع. ی. ع.) دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە.
هەر بەپێی ئەو راگەیاندراوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە بە ناوی کۆمپانیایەک کاری ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێخکراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختەی کردووە، راگەیاندراوەکەی ئاسیش ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تۆمەتبارە تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە، دەشڵێ: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەر (85) مۆری ساختە و چەکێکی بێ مۆڵەتدا گیرا.
کارزان حەیدەر