فه‌ره‌نسا.. سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆناكۆ به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
ئه‌مینداریه‌تی گشتی مۆناكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه و چوار كه‌سی دیكه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار و قۆستنه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.
ستیڤان تیبۆ، داواكاری گشتی ئه‌ماره‌تی مۆناكۆ له راگه‌یاندراوێكدا تێوه‌گلانی جۆرج مارسان، سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا و چوار كه‌سی دیكه‌ی له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی و پێشێلكردنی یاساكانی فه‌ره‌نسا و دروستكردنی باندی تاوان رایگه‌یاند.
داواكاری گشتی مۆناكۆ رایگه‌یاندووه، هه‌ر یه‌ك له مارسان و چوار كه‌سی دیكه دوای ئه‌وه‌ی خراونه‌ته ژێر چاودێری یاسایی، پاشان له به‌ندیخانه‌یه‌كی یه‌ده‌گ دانراون و لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
ستیڤان تیبۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه له ئێستادا ناتوانن زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بدركێنن، به‌تایبه‌ت كه جگه له مارسان ئه‌وانی دیكه تا ئێستا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت بێ‌تاوان بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
ئه‌م دۆسیه نوێیه‌ی گه‌نده‌ڵی له فه‌ره‌نسا هاوكاته له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر مۆناكۆ به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی به‌هۆی ململانێكانی نێوان دیمیتری ریبۆلۆڤلڤ، ملیاردێری رووسی و ئێف بۆفێی، خاوه‌نی یانه‌ی تۆپی پێی مۆناكۆ و بزنسمانی هونه‌ری سویسرییه‌وه دروست بووه، كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی فهرهنیسیش تێوه‌گلاون.