كه‌شتییه جه‌نگیی و فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌مێننه‌وه
K24 – هەولێر:
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانیكرد چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ی‌و ئێس ئێس جیراڵد.فۆرد) و چه‌ندین كه‌شتیی دیكه‌ی جه‌نگی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بمێننه‌وه.
ئه‌مه بۆ جاری سێیه‌م دێت، داوابكرێت فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ی‌و ئێس ئێس جیراڵد.فۆرد) له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه ئاڵۆزی به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه له ئارادیه.
دوای هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و هه‌وڵدانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه و رێگریكردن له فراوانبوونی جه‌نگ، بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕتربووه‌ته‌وه.
جیا له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران دۆخه‌كه‌یان قۆزتووه‌ته‌وه و تاكو ئێستا 73 هێرشیان له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای سوور، له رێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌ك، رێگری له ته‌واوی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كه‌ن كه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاراسته‌ی ئیسرائیلی ده‌كه‌ن و له ئاسمان ده‌یانته‌قێننه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌نای هه‌موو ئه‌و كه‌شتیانه‌وه چوون، كه له‌لایه‌ن ئێران و حووسییه‌كانه‌وه به‌ئامانج ده‌گیرێن، كه ئه‌مه‌ریكا 19 كه‌شتی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 19 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار و 897 كه‌س.
سه‌رچاوه: سكای نیوز