هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە
سەرجەم مامەڵەکان رادەگیرێن

K24 - هەولێر
هاتووچۆی هەولێر رایەگەیاند، لە 21ی ئەم مانگەوە سەرجەم مامەڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رادەگیرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی2023، عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی هاتووچۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند، "سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێریاری، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتى 21/12/2023 کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ رايىكردنى مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە رادەگیرێت، تاکو رێكەوتى 2/1/2024، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر نەکەن".
راشیگەیاند: "هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت وەک "ساڵیانە، مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل" بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێک تووشی پێبژاردن نابێت بەهۆی دواکەوتن".
ئا: لاڤین عومەر