تەرمی میری کوەیت بە خاک دەسپێردرێت
K24 - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی میری کوەیت دەستیپێکرد، کە دوێنێ شەممە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ یەکشممە، 17ـی کانوونی یەکەمی2023، ئاژانسی "کونا"ی کوەیت بڵاوی کردووەتەوە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی نەواف ئەحمەد سەباح، میری کوەیت دەستیپێکرد، لە سەرەتای رێورەسمەکەدا نوێژ لەسەر تەرمەکەی کرا، دواتر بە ئامادەبوونی مشعەل جابر سەباح میری نوێی وڵاتەکە ئەنجامدرا و دواتر تەرمەکە بەرەو گۆڕستانی سەلیبخات بەڕێکرا.
هەروەها لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی میری کوەیت تەنیا کاربەدەستانی وڵاتەکە و کەسوکاری کۆچکردوو ئامادەبوون.
دوێنێ شەممە نەواف ئەحمەد سەباح لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە سێ رۆژ پشوو لە سەرانسەری وڵاتەکە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.
شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، لەدایکبووی 25ـی حوزەیرانی 1937ـە، لە 29ـی ئەیلوولی 2020ـەوە دەستبەکاربووە، کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر ئەلسەباح، حاکمی پێشووی کوەیت بووە.
شێخ نەواف سێیەم وەزیری ناوخۆ و چوارەم وەزیری بەرگرییە لە مێژووی کوێتدا، درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی وەزارەتی ناوخۆی هەیە لە دوای شێخ سەعد عەبدوڵڵا ئەلسالم ئەلسەباح، بەو پێیەی کە لە ساڵی 1976 تاوەکو 1986 ئەوپۆستەی بەڕێوەبردووە، کە لەو ماوەیەدا کوەیت بەهۆی چەندین کردەوەی دوژمنکارانە هەڕەشەی لێکراوە، هەروەها سەرۆکایەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە لە یەکەمین حکومەتی دوای ئازادکردنی کوەیت.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گیانله‌ده‌ستدانی میری وڵاته‌كه‌یان، شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری نوێی كوه‌یت دیاریكرا.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا عیسا ئه‌لكینده‌ری جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوه‌یت رایگه‌یاند، دوای كۆچی دوایی شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری تازه‌ی كوه‌یت دیاریكرا.
شێخ مه‌شعه‌ل له‌ساڵی 1940 له دایكبووه و ته‌مه‌نی 83 ساڵه و زڕبرای شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باحه و كوڕی حه‌وته‌می شێخ ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحه.
یه‌كێكه له پیاوه به‌هێزه‌كانی ئاژانسی پاسه‌وانی نیشتمانی سه‌ر به ده‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ كه پێكهاتووه له سوپا و پۆلیس و له ساڵی 1967 بۆ پاڵپشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌سته‌كانی ئاسایشی گشتی كوه‌یت پێكهێندرا.
شێخ مه‌شعه‌ل پۆستی جێگری سه‌رۆكی پاسه‌وانی نیشتمانی به‌پله‌ی وه‌زیر له ساڵی 2004 به‌ڕێوه‌ده‌برد، ماوه‌ی 13 ساڵ ئاژانسی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه و ناوبراو ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیسی به‌ریتانیایه له ساڵی 1960.