سوپای ئیسرائیل کوژران و برینداربوونی شەش سەربازی راگەیاند

K24 - هەولێر

سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند، لەشەڕی باکوور و باشوووری کەرتی غەززە، دوو سەربازی کوژراوە و چواری دیکەش بەسەختی برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-12-2023، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەفسەرێک بەناوی "یوسف ئافنیر دۆران"ـی تەمەن 26 ساڵ لە شەڕی باکووری کەرتی غەززە کوژرا، هەروەها ئەفسەرێکی دیکە بەناوی "شالۆف سالزمان"ـی تەمەن 24 ساڵ لەباشووری کەرتی غەززە کوژرا.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ شەممە چوار سەربازی دیکە لەکەرتی غەززە برینداربوون کە برینەکانییان زۆر سەختە.

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتووەتە 453 سەرباز، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 681 سەرباز کە 158 سەربازییان برینەکانییان سەختە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ 18 هه‌زار و 787 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته‌ 50 هه‌زار و 897 كه‌س.