پێشمەرگەیەك بۆ داگرتنی ئاڵای داعش ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە
چەندین جار چوەتە ناو جەرگەی داعش ئاڵا رەشەكەیان دادەگرێت و لە شوێنیدا ئاڵای كوردستان ھەڵدەكات

K24 - مەخموور
پێشمەرگەیەك رێگە نادات ئاڵای داعش بەرامبەر ئاڵای كوردستان ھەڵبکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو پێشمەرگەیە چەندین جار رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە و چووەتە نێو قوڵایی ناوچەکانی بندەستی داعش و ئاڵای رەشی داعشی ھێناوەتەخوارەوە و ئاڵای كوردستانی ھەڵكردووە.