هێلیکۆپتەرێکی سەربازی عێراق کەوتە خوارەوە

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە دووزخورماتوو کەوتووەتە خوارەوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە و ئەفسەرێکی دیکەش بریندارە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی2023، وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا، هێلیكۆپتەرێكی سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی عێراق لە فڕۆكەخانەی حلێوە لە دووزخورماتوو كەوتە خوارەوە.

راشیگەیاند، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەكان، لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، ئەفسەرێك بە پلەی عەقید گیانی لەدەستداوە و ئەفسەرێكی دیکەش بە پلەی نەقیب برینداربووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەفسەرەی گیانی لەدەستداوە ناوی مەروان جەلال و ئەفسەرەکەی دیکە کە بریندارە ناوی عەلا سەلمانە.

مەروان جەلال ئەو ئەفسەرەی گیانی لەدەستداوە
مەروان جەلال ئەو ئەفسەرەی گیانی لەدەستداوە

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment