بێژه‌رێكی فه‌ره‌نسی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر 40 ئافره‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی ژنه‌نووسه‌رێك ده‌دات كه سكاڵای له دژی پێشكه‌شكارێكی پێشووی به‌رنامه و هه‌واڵه سیاسییه‌كانی یه‌كێك له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه فه‌ره‌نسییه‌كان تۆمار كردبوو.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی ژنه‌نووسه‌ر فلۆرانس پورسێل ده‌ركرد كه سكاڵای له دژی پاتریک پۆیڤه‌ر دارفۆر، پێشکەشکاری پێشووی هەواڵی كه‌ناڵی (TF1)ـی فه‌ره‌نسی تۆمار كردبوو و تێیدا رایگه‌یاندبوو، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر.
فلۆرانس پورسێلی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاتریک پۆیڤه‌ر دارفۆری ته‌مه‌ن 76 ساڵ، له ساڵی 2004ـدا ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر و توندوتیژی سێكسی له‌گه‌ڵدا كردووه.
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سكاڵایه‌ی پورسێل تۆماری كردووه له‌لایه‌ن دادگاوه په‌سند كراوه و یه‌كێكه له كۆی 40 سكاڵای دیكه، كه به هه‌مان تۆمه‌ت له دژی پاتریک پۆیڤه‌ر دارفۆر تۆمار كراون.
له‌لای خۆیانه‌وه جاکلین لافۆنت و جولی بینێدێتی دوو بریكاری پاتریک پۆیڤه‌ر دارفۆر باسیان له‌وه كردووه، دارفۆر تۆمه‌ته‌كه به توندی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌مین سكاڵای فلۆرانس پورسێل كه پێشكه‌ش به دادگای كردبوو له شوباتی 2021 بوو، كه ئه‌و كات دادگا بۆ دۆسیه‌كه گوێی له نزیكه‌ی بیست ئافره‌ت گرتبوو و پورسێل له به‌رده‌م داواكاری گشتی گوتبووی، كه له ساڵی 2004ـدا له‌لایه‌ن دارفۆره‌وه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی بووه‌ته‌وه و پاشان له 2009ـدا ناچاری كردووه به "خزمه‌تگوزاری سێكسی".
پاتریک پۆیڤه‌ر دارفۆر پێشتر له ساڵی 1991 و دوای هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوه‌یت، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی عێراق ئه‌نجامدا بوو.
رۆژی (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رۆت پاسا، ژنه‌نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی ته‌مه‌ن 51 ساڵ رایده‌گه‌یاند، سكاڵای یاسایی له دژی جیرارد دیپاریدیۆ، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 1995 له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ گۆڤاری "سینیمانیا"، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر.
رۆت پاسا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵ بووه و دیپاریدیۆش ته‌مه‌ن 46 ساڵ بووه و به‌زۆر و به‌بێ خواستی خۆی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر و دواتر هه‌ستی به‌وه كردووه، كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تونده‌وه "كه‌مئه‌ندام" بووبێ.
پاسا باسی له‌وه‌ش كردووه، كه دیپاریدیۆ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام پۆلیس دوای لێكۆڵینه‌وه رووداوه‌كه‌ی به "إغتصاب" ناوبردووه.
هاوكات پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه ئه‌مه سێیه‌مین سكاڵایه به‌ده‌ستیان بگات و تێیدا دیپاریدیۆ به دۆسیه‌ی توندوتیژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان کردەوە ئیمانوێل دوبێڤری ئەو خانمە ئەکتەرەی کە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە جیرارد دیپاردیۆی، ئەستێرەی سینەمایی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردبوو، لە 7ـی ئه‌م مانگه‌دا لە تەمەنی 60 ساڵیدا خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی دوبێڤری خۆی كوشتووه، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کە تیشکی خستبووە سەر تۆمەتەکانی ئەو ئەکتەرە بە ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی له‌لایه‌ن دیپاردیۆوه.
له‌لای خۆیه‌وه داواکاری گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، هاوبەشەکەی دوبێڤری لە 29ـی مانگی رابردوو بە پۆلیسی راگەیاندبوو کە "دوبێڤری ماڵەکەی بەجێهێشتووە و پەیامێکی ناخۆشی بەجێهێشتووە".
میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه دوبێڤری چه‌ندین جار سكاڵای كردووه دژ به ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دیپاردیۆی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2019 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و سكاڵایانه‌ی خۆی پۆست كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دیپاردیۆی ساڵی 1983 له‌میانی وێنه‌گرتنی فیلمی "دانتۆن" كه باس له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ جه‌دا ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندییه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵدا كردووه و "له‌ناو گالیسكه‌یه‌كدا ده‌ستی بۆ ژێر ته‌نووره‌كه‌ی بردووه."