لایه‌نه‌كانی نه‌ینه‌وا رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به پێویست ده‌زانن

K24 - هەولێر:
پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان و ئه‌نجامه‌كانی هێشتا پرسێكی گه‌رموگوڕ و جێی گفتوگۆ له‌سه‌ركردنه، به‌تایبه‌ت له باره‌ی ئه‌نجامه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تریش له پارێزگای نه‌ینه‌وا و قۆناغی دوای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، میوانداری هه‌ر یه‌ك له شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و خالید دبونی، سه‌ركرده له حزبی موته‌حیدونی كرد و هه‌ردوولا بۆچوونه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو.
شێروان دووبه‌ردانی له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووره‌كانی نه‌ینه‌وا به‌راورد به رابردوو زیادی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی "سانت لی گۆ" گۆڕانی به‌سه‌ر كورسییه‌كاندا هات، واته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له 39 كورسییه‌وه بۆ 29 كورسی كه‌م بووه‌وه، به‌مه‌ش كورسییه‌كانی پارتی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه‌م ده‌كات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێنج كورسی بهێنن هاوتای هه‌شت كورسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووه.
شێروان دووبه‌ردانی روونیشیكرده‌وه پارتی و لیستی "نه‌ینه‌وا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی – نینوی لأهلها"، زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه و زۆرترین كورسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌به‌ن، بۆیه ده‌توانن دوای په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانیه‌تی بكه‌ن و ئیداره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه پێكبهێنن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا، پۆستی جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی كورد به‌گشتی له‌و شاره پێكهاته‌ی دووه‌مه و زۆرینه‌ی شاره‌كه عه‌ره‌بن.
هاوكات خالید دبون رایگه‌یاند، بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا بارودۆخێكی هه‌ستیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی له‌خۆگرتووه، بۆیه پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا په‌یوه‌سته به‌و هه‌ستیارییه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی 10 ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌و شاره و له ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق نه‌كراوه و هاوكات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
خالید دبون سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌هۆی ئه‌و فره‌ییه‌ی له شاره‌كه هه‌یه، بۆیه هه‌موو هێزه‌كان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشكی خۆیان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جۆرێك له هێوربوونه‌وه له پارێزگاكه دێته ئاراوه و هه‌موو هێز و پارته سیاسییه‌كانی مووسڵ نایانه‌وێت بارودۆخی شاره‌كه به هه‌ستیاری بمێنێته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیانه رێكبكه‌ون.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی موته‌حیدون جه‌ختیكرده‌وه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێكی دیكه پۆستێكی پارێزگاكه به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه له ئێستا له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان پێویست ده‌كات خۆیان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه رابهێنن و نه‌رمی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی بنوێنن.
رۆژی (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بڵاوكرده‌وه، هاوكات به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیستی 197ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر له 127 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 127938 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها نه‌ینه‌وا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی 141749 ده‌نگ، هاوپه‌یمانی عه‌قدی نیشتمانی 83082 ده‌نگ، هاوپه‌یمانی سیاده 72787 ده‌نگ، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی 60123 ده‌نگ، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی نیشتمانی 71156 ده‌نگ، هاوپه‌یمانی عه‌زم 44764 ده‌نگ، هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا 45939 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هه‌مان رۆژ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
پارتی وەک تاکە لایەنی سەرەکی کوردستانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیستی سەربەخۆی هەبوو و بە ناو و لۆگۆی خۆی بە لیستی ژمارە (197) بەشداری لە هەڵبژاردن كرد و 52 کاندیدی هەبوو كه لە زۆربەی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و ناوچەییەکانی پارێزگاکە پێکهاتبوون.
وەک بەرپرسان و کاندیدانی پارتی لەو پارێزگایە ئاماژەیان پێ‌کردبوو، لە نەینەوا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدا بوون و بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچە کوردستانییانەی لەو پارێزگایە لە دۆخێکی ئیداری و ئەمنی نەخوازراودا. هه‌روه‌ها بەهێزەوە چوونە کێبڕکێی هەڵبژاردن و هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی کوردیان دا لە ئەنجوومەنی داهاتووی پارێزگای نەینەوا، کە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا، دەنگی یەکەمی هێزە کوردستانییەکان بووە لەو پارێزگایە.
لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا کە ساڵی 2013 بەڕێوەچوو، پارتی توانی نۆ کورسی بەدەستبهێنێت و پۆستەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگری پارێزگار و چەند پۆستێکی دیکەی لە ئیدارەی پارێزگاکە بەدەستهێنا و ئەمجارەش چاوی لەوەیە، رۆلی زیاتر ببینێت لە بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.