پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دوای نزیكه‌ی 50 ساڵ زیندانی بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازاد كرا
K24 – هەولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به تۆمه‌تی تاوانێكی كوشتن كه دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌نجامی نه‌داوه، ماوه‌ی نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ له زیندانه‌كاندا مایه‌وه و دواجاریش بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازاد كرا.
گلین سایمینز، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1975ـوه به تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێك زیندانی كراوه و دوای 48 ساڵ و مانگێك و 18 رۆژ ده‌ركه‌وت بێتاوانه و ئازاد كرا.
دادگای ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمای ئه‌مه‌ریكی بێتاوانبوونی گلین سایمینزی راگه‌یاند كه 48 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارێكه‌وه به‌وه به‌وه تۆمه‌تبار كرابوو كه له كاتی دزیكردندا پیاوێكی كوشتووه.
گلین سایمینزی ره‌شپێست و كه‌سێكی دیكه به ناوی دۆن رۆبرتس له ساڵی 1975 سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ساڵی 1974 له كاتی دزیكردن له دوكانێك كارمه‌ندێكی 30 ساڵیان كوشتبوو، به‌ڵام دواتر سزاكه‌یان بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارێكه‌وه شاهێدیان له‌سه‌ر درا، كه ئه‌و كات هه‌رزه‌كاره‌كه گوله‌ی به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره له‌ناو ده‌یان كه‌سدا ته‌نیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ سایمینز و رۆبرتس درێژ كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دادگا له ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر سایمینز هه‌ڵگرت، بڕیار درا به ئازادكردنی، به‌م شێوه‌یه رۆژی سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ناوبراو ئازاد كرا.
سایمینز دوای ئازادبوونی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوه‌ڕوانیداین و ئه‌مڕۆ دادپه‌روه‌ری به‌دیهات." به‌مه‌ش به گوێره‌ی تۆماری نیشتمانی، ماوه‌ی زیندانیكردنی سایمینز له مێژووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته درێژترین ماوه.