چیك.. هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
K24 – هەولێر:
خزمه‌تگوزاری فریاگوزاری پراگی پایته‌ختی چیك كوژرانی 15 كه‌س له زانكۆی پراگ راده‌گه‌یه‌نێت كه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر زانكۆكه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) خزمه‌تگوزاری فریاگوزاری پراگی پایته‌ختی چیك كوژرانی 15 كه‌سی له زانكۆی پراگ راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و دواتریش بكوژه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.
پۆلیسی چیك باسی له‌وه كردووه، چه‌كدارێك هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی چارلز له پراگی پایته‌ختی چیك ئه‌نجام داوه، هاوكات ڤیت راكۆسان، وه‌زیری ناوخۆی چیك رایگه‌یاندووه، 15 كه‌س كوژراون كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان بكوژه‌كه بووه.
خزمه‌تگوزاری فریاگوزاری پراگ روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ده‌یان ئه‌مبۆڵانس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كانیان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، برینداره‌كان هه‌ندێكیان برینه‌كانیان مه‌ترسیداره.