کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەولێر: گەشەسەندن و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستان شتێکی روون و بەرچاوە
K24 – هەولێر:
کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەولێر جەخت لە گرنگی پرۆژەی Jobs.KRD دەکاتەوە و رایگەیاند، گەشەسەندن و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستان شتێکی روون و بەرچاوە.
رۆژی پێنجشەممە (21ـی کانوونی یەکەمی 2023) حوسەین بن عەلی، کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەولێر رایگەیاند: "گرنگترین تایبەتمەندی Jobs.KRD، پڕۆژەیەکی قازانج نەویستە و هەلی کار بۆ گەنجان دەدۆزێتەوە".
حوسەین بن عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، "گەشەسەندن و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستان شتێکی روون و بەرچاوە، ئەم پڕۆژەیەش لەم بوارەدا یارمەتیدەر دەبێت لە رێگەی دۆزینەوەی هەلی کار و درووستکردنی کێبڕکێ لە نێوان گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا".
رۆژی پێنجشەممە (21ـی کانوونی یەکەمی 2023) بە دەستپێشخەریی ئارین مەسرور بارزانی، پرۆژەی Jobs.KRD دەستیپێکرد، کە پلاتفۆرمێکە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیاکان و ئەو گەنجانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.