له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی كۆریای باشوور پله‌ی گه‌رمی بۆ 24 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیووه

K24 – هەولێر:
شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له وڵاتی كۆریای باشوور كردووه و پله‌ی گه‌رما له سیئۆلی پایته‌خت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌یشتووه‌ته 24 پله‌ی ژێر سفر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی كه‌شناسی كۆریای باشوور، پله‌ی گه‌رما له شارۆچكه‌ی (تشوروون)ـی هاوسنوور له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور بۆ 24.7 پله له ژێر سفر دابه‌زیوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌هه‌ر كاتژمێرێكدا پێنج سانتیمه‌تر به‌فر له دوورگه‌ی جیجۆ باشووری كۆریای باشوور باریووه، له‌مباره‌یه‌وه هۆشداریش دراوته دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شاره گه‌وره‌كانی كۆریای باشوور هاوشێوه‌ی ئینتشۆن و دایجۆن و بۆسان گه‌یشتوونه‌ته ئاستی به‌ستان و پله‌كانی گه‌رما له خوار سفرن.
پێشتریش حكومه‌تی كۆریای باشوور هۆشدار توندی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردبووه‌وه، كه به‌فرێكی زۆر له ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.