عێراق.. نزیكه‌ی چوار ملیۆن عێراقی پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆیی هه‌یه

K24 – هەولێر:

ئاژانسی خۆراكی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 4 ملیۆن عێراقی پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆیی هه‌یه‌.

ئاژانسی خۆراكی جیهانی ئاشكرایكردووه‌، نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌س كه‌ له‌نێویاندا ئاواره‌ هه‌یه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆییه‌ و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادان.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، شه‌ڕ و ململانێکان و کاریگەرییەکانی کەشوهەوا بەردەوام بارگرانی بۆ ژیانی خەڵک دروست ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك 1.2 ملیۆن ئاوارە لە ناوخۆی عێراق و 2.5 ملیۆن کەسی دیكه‌ پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، كه‌ لە ئەنجامی نه‌بوونی ئاسایش و سه‌ختی ژیان و وێرانبوون ماڵه‌كانیان، توانای گەڕانەوەیان بۆ ناوچه‌كانیان نییه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان بودجه‌ی گشتی عێراق زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە، كه‌ به‌شێكی زۆری بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دابینكراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا دۆخی ئابووری و دارایی عێراق به‌مشێوه‌یه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، ساڵانه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رێژه‌ی سه‌دا 2.5 زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2022دا كۆی دانیشتوانی عێراق زیاتر له‌ 42 ملیۆن كه‌س بووه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2023 ژماره‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ 43 ملیۆن كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment