كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و به‌فر و باران ده‌بارێت

K24 – هەولێر:
به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان هه‌وری ته‌واو دەبێت و باران و به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئاسمان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له گه‌ڵ بارینی باران له زۆربه‌ی كاته‌كاندا و هه‌ندێك كات له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری هه‌رێم بارانبارین به شێوه‌ی نمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كانیش پێشبینی به‌فر بارین ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پله‌كانی گه‌رما نزیكه‌ی 3 تا 5 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه، به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، سبه‌ینێ شه‌ممه 23- 12- 2023 ئاسمان زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و هه‌ندێك كات له سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران. له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئاماژه‌ی پێداوه:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى