لافرۆڤ و عه‌بدوڵڵاهیان دوایین رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و تاران تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنی دوایین رێككه‌وتنی نێوانیان ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی ئێران له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا واژۆی كرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سێرگی لافرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌میر حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام داوه و تێیدا باسیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دوایین رێ تاوتوێ ككهوتنی نێوان مۆسكۆ و تارانیان كرد، كه له 7ـی ئه‌م مانگه‌دا ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته واژۆی كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیكردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتنه‌كه بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، بانكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆده‌گرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، حكومه‌تی رووسیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد نیشاندا كه له‌نێوان یه‌كێتی ئابووری ئۆراسیا "رووسیا، ئه‌رمینیا، بیلاڕووسیا، كازاخستان و قیرغستان" و ئێران واژۆ كراوه.
رۆژی سێشەممە 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مۆسکۆ و تاران کارەکان لەسەر "رێککەوتنی بازرگانی نوێی گەورە"ـی نێوانیان خێراتر دەکەن، بەڵام وەزارەت چوارچێوەی رێککەوتنەکەی ئاشکرا نەکرد، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێت، کە ئەمەریکا بە نیگەرانییەوە سەیری دەکات.
ئاماژە بەوەشکرابوو، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، سێرگی لاڤرۆڤ و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوڕابوون و رێککەوتن لەسەر خێراکردنی کارکردن لەسەر ئەو رێککەوتنەی کە لە پلەیەکی بەرزی ئامادەییدایە.
دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر رایانگەیاندبوو، هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ رووسیا، رۆژ لە دوای رۆژ فراوانتر دەبێت، مانگی رابردوو رایگەیاند، کە رێکخستنە پێویستەکانی بۆ رووسیا تەواو کردووە بۆ ئەوەی فڕۆکەی جەنگی "سو-35" و کۆپتەری جۆری "می 28" و فڕۆکەی راهێنانی فڕۆکەوانی یاک-130ـی بۆ دابین بکات.