ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیركردنی 16 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە ماوەی مانگێکدا توانیویه‌تی 16 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکات، کە بەشێکیان بە رەگەز عەرەبن و خەڵکی باشووری عێراقن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو بازرگانانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان چەند جۆرێکی ماددەی هۆشبەریان بە رێگەی جیاواز هێناوەتە هەولێر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و بازرگانانه له ناو شاری هه‌ولێردا كڕین و فرۆشتنیان به مادده هۆشبه‌ره‌كان كردووه و هەوڵیشیان داوە بەشێک لە ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێرەوە رەوانەی دەرەوە بکەن.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوەچوو..
دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا كۆنفرانسێكی گه‌وره و له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت. گوتیشی، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پسپۆڕان و شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دیندار زێباری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌موو سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌ندرێته ناو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌و ناوچانه هه‌یه، بووه‌ته رێڕه‌وی مادده هۆشبه‌ره‌كان.