به‌هۆی هێرشێكی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه 76 كه‌س له یه‌ك خانه‌واده كوژران

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی غه‌ززه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشێكی ئیسرائیل بۆسه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له غه‌ززه، 76 كه‌س له‌یه‌ك خانه‌واده كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مه‌حموود به‌سه‌ڵ گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی غه‌ززه، ئه‌م هێرشه كه دوێنێ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل ئه‌نجامیدا، به خوێناوی‌ترین هێرش داده‌ندرێت له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل.
به‌سه‌ڵ راشیگه‌یاند، 16 سه‌رۆك خێزان و چه‌ندین ژن و منداڵ له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل‌دا كوژران.
له دوای 78 رۆژ شه‌ڕ و ئاڵۆزی له غه‌ززه، ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی به‌هۆی برسییه‌تی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له غه‌ززه ده‌دات.
پێشتریش حكومه‌تی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه 20 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و وێڕای برینداربوونی زیاتر له 52 هه‌زار كه‌سی دیكه له‌و كه‌رته.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.