رامی نووری: ئازادی كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه
"پلانێكی گشتگیرمان بۆ رێوڕه‌سمه‌كانی كریسمیس و سه‌ری ساڵ داناوه"
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كریستیانەكانی هەرێمی كوردستان بۆ جەژنەكانی كریسمس و سەری ساڵ، قایمقامی قه‌زای عه‌نكاوه رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانێكی گشتگیرمان بۆ رێوڕه‌سمه‌كانی كریسمیس و سه‌ری ساڵ داناوه، چونكه ساڵانه خه‌ڵكی عه‌نكاوه و كریستانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش روو له‌و قه‌زایه ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: "ازادی كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه".
رامی نووری قایمقامی قه‌زای عه‌نكاوه، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، رۆژی 28ـی 11ـی 2023، شه‌ش كڵێسا له عێراق كه نوێنه‌رایه‌تی كریستیانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره ئاهه‌نگێكیان له‌ناو كڵێساكانیان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ ره‌وشی كریستانه‌كان له عێراق ره‌تكرده‌وه، كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ستن به رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رسوومێك له‌لایه‌ن سەرۆککۆماری عێراق، تایبه‌ت به داننان بە پێگەی کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، وەک سه‌رۆكی کلدانەکان له عێراق.
قایمقامی قه‌زای عه‌نكاوه راشیگه‌یاند، یه‌كه‌مین جه‌ژنه كڵێساكانی به‌غدا به‌بێ پارتیاركی كلدان ئاهه‌نگی كڵێسا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتریاركی كلدان له به‌غدا ده‌ربه‌ده‌ر كراوه.
ده‌شڵێت: "له‌ماوه‌ی 730 ساڵی رابردوو ئه‌مه دووه‌مجاره پاتریاركی كلدان په‌نا بۆ هه‌ولێر ده‌بات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كریستانه‌كان هه‌میشه به‌وه ناسراون كه خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌ساتی ده‌گونجێنن.
له‌باره‌ی دۆخی كریستانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، قایمقامی عه‌نكاوه ده‌ڵێت، ئازادی كریستانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه و هه‌موو خه‌ڵكیش ئه‌وه باس ده‌كات.
تایبه‌ت به پرسی كورسی پێكهاته‌كان رامی نووری ده‌ڵێت: "هه‌ندێ لایه‌ن كریستیانه‌كان وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌كار ده‌هێنێنن تا ئه‌وكاته‌ی كه كاریان پێیان هه‌یه".