بە نەشتەرگەری 3 کیلۆ ئاسن لە سکی نەخۆشێک دەردەهێنن
کەسێک لە ئەهوازی ئێران بەردەوام کلیل و بورغوی خواردووە و بەوهۆیەوە باری تەندروستی تێکدەچێت و بە نەشتەرگەری سێ کیلۆ ئاسن لە سکی دەردەهێنن.
بەپرسی نەخۆشخانەیەک لە ئەهواز رایگەیاند، لە کاتی نەشتەرگەرییەک لە نەخۆشخانەکەیان سێ کیلۆ بورغو و چەند کەرستەیەکی تری کانزایی لە سکی نەخۆشێک دەردەهێنن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکی چاودێر، نەخۆشەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵانە و باری دەروونی لە دۆخێکی تەندروستدا نەبووە هەروەها بەهۆی خواردنی ئەم کەرستانە نەخۆشەکە تووشی گیرانی دەرچەی گەدە بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.
بەگوتەی نەخۆشەکە خۆی، لەماوەی دوو بۆ سێ مانگی رابردوودا، بورغو و کلیل و تەنانەت بەردیشی خواردووە، دوای نەشتەرگیەرییەکە نزیکەی 450 پارچەی کانزایی لە سکی نەخۆشەکە دەرهێندراوە .
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بینەری ساتی دەرهێنانی پارچە کانزاکان بکەن لە سکی نەخۆشەکە..
View this post on Instagram