ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی تابلۆی دزراوی هونه‌رمه‌ندێكی سه‌رشه‌قامدا ده‌گه‌ڕێن

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ساوسوارك له له‌ندن داوا له پۆلیس ده‌كات نوێترین كاری هونه‌ری بانکسی، هونەرمەندی شەقامی بەریتانی بگەڕێنێتەوە، کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نیشان دەدات کە لەسەر هێمای هاتووچۆی (STOP) لە باشووری لەندەن نەخشێنراون.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) یاسه‌مین عەلی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ساوسوارک لە لەندەنی پایته‌ختی به‌ریتانیا رایگەیاند، داوای لە پۆلیس کردووە تابلۆ دزراوەکەی هونه‌رمه‌ند بانكسی بگەڕێنێتەوە، كه له‌سه‌ر شه‌قامێكی له‌نده‌ن دانرابوو.
یاسه‌مین عه‌لی گوتیشی، نابێت تابلۆکە لاببرێت، به‌ڵكو "پێمان خۆشە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەموو دانیشتووان چێژ لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بانکسی وەربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پۆلیسمان ئاگادارمان کردووه‌تەوە تابلۆکە لابراوەكه بگه‌ڕێنێته‌وه تابتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ گەڕاندنەوەی."
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رۆژی هەینی 22ـی كانوونی یه‌كه‌م بڵاویکردەوە کە دوو پیاو تابلۆـ "STOP" یان لابردووە، ئەمەش کەمتر لە کاتژمێرێک دوای ئەوەی بانکسی کارە هونەرییەکانی له شوێنێكی شه‌قامێكدا هه‌ڵواسی بوو. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو، پۆلیس بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە نەکردووە، چونکە هیچ کەسێک هەواڵی دزییەکەی نەداوە.
وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان لە تۆڕی ئه‌نتەرنێتدا ده‌ریده‌خه‌ن، پیاوێک بە هاوکاری کەسێکی دیکە، پەنجەی بەکارهێناوە بۆ شکاندنی تابلۆکە، دواتر هه‌ڵاتووه.
بانکسی وێنەیەکی ئەو کارە هونەریەی لە ماڵپەڕەکەی و هەژماری ئینستاگرامی خۆیدا بڵاوکردوه‌ته‌وە، به‌تایبه‌ت كه 12 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و لێكدانه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه مه‌به‌ستی بانكسی له كێشانی وێنه‌ی فڕۆكه به‌سه‌ر هێمای (STOP) راگرتنی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه.
بانکسی هونەرمەندێکی نهێنییە کە بە بەرهەمە تەنزئامێزەکانی تێڕوانینی گشتی بۆ هونەری سەر شەقامەکان گۆڕی. ئه‌و هونه‌ره‌كه‌ی ئاراسته‌ی سیاسەت و جه‌نگ و سەرمایەداری و ئەخلاق ده‌كات، به‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بایه‌خپێدانی هونه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان و فۆتۆگرافه‌ران و ره‌خنه‌گرانی هونه‌ری.