کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت

K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا 24 کاتژمێری داهاتوو کاریگەری دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشى باراناوى دەبێت، لە سەرجەمى ناوچەکەمان ئاسمان بەردەوام هەورى دەبێت، بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا، هەندێک کات نمە باران و هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، لە دواى نیوەڕۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بە لێزمەى کورت خایەنى دەبێت، پاشان لە شەودا لە بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان باران زیاتر دەبارێت بە بەراورد بە ناوچەکانى تر، لە ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لوتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا بەفر دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، لە کاتەکانى بەرەبەیانی ئاسمان هەورى و کەمێک بارانبارین دەبێت، بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروست بوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى، لە دواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى