چین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما تۆمار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
په‌كینی پایته‌ختی چین پله‌یه‌كی پێوانه‌ی گه‌رما ژێر سفری سه‌دی تۆمار كرد، كه له‌وه‌ته‌ی زیاتر له نیوسهدهی رابردوودا به‌خۆوه‌ی نه‌بینیوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌فر و ساردی باكوور و ناوه‌ڕاستی چینی گرتووه‌ته‌وه و لههۆیهوه پله‌كانی گه‌رما بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی دابه‌زیوه، كه له‌وه‌ته‌ی 70 ساڵی رابردوودا ئه‌و وڵاته به‌خۆوه‌ی نه‌بینیوه، به‌شێوه‌یه ماوه‌ی نۆ رۆژه پله‌ی گه‌رمی له‌و وڵاته له خوار 10 پله‌ی سه‌دییه.
روانگه‌ی كه‌شوهه‌وای په‌كین رایگه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی 11ـی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ماوه‌ی 300 كاتژمێر پله‌كانی گه‌رما له‌ژێر سفری سه‌دیدا بووه، ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی تۆماركراوه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1951ـوه.
رۆژی 23ـی حوزه‌یرانی 2023، چین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی تۆمار كرد، به‌تایبه‌ت له به‌شی باكووری ئه‌و وڵاته، به‌شێوه‌یه‌ك پله‌ی گه‌رمی بۆ 41،1 پله‌ی سه‌دی به‌رز بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی په‌ككین بۆ كه‌شوهه‌وا، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به رێژه‌ی سه‌دی بۆ 41.1، ئاستێكی پێوانه‌یی بووه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1961ـوه، به‌مه‌ش چین كه‌وته سه‌ر هێڵی "هۆشداری سوور".