رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز: له ساڵی 2024 دوو ملیار كه‌س له كۆی 50 وڵات به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
له‌سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی ساڵی 2023، كه چه‌ندین رووداوی گه‌وره‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه، له‌وانه جه‌نگی ئیسرائیل حه‌ماس و فراوانبوونی جه‌نگ له ئۆكرانیا و روودانی چه‌ندین بوومه‌له‌رزه و لافاوی گه‌وره، جیهان چاوه‌ڕێی ساڵێكی دیكه‌ی پڕ له خێر و خۆشییه. به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ساڵی داهاتوو (2024) دوو ملیار كه‌س له كۆی 50 وڵات به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، پێشبینی چه‌ندین رووداوی گه‌وره له جیهان ده‌كرێت، له‌وانه داهاتووی نادیاری هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریا سوور و كاریگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر داهاتووی جیهان، جیا له‌وه‌ش فراوانبوونی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌ززه، كه خه‌ریكه ده‌بێته هۆی تێكچوونی دۆخی جیهان و ئابوورییه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه هۆشداری له‌باره‌ی فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات، كه كاریگه‌رییه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆڤید19 و جه‌نگی ئۆكرانیا بۆسه‌ر ئابووری جیهان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره له ساڵی 2024 چاوه‌ڕێی جیهان ده‌كات، له‌وانه ئه‌نجامدانی چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی له 50 وڵات، كه دوو ملیار مرۆڤ روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، له‌نێویاندا، هیندستان، ئیندۆنیزیا، باشووری ئه‌فریقا، ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر 27 وڵاتی ئه‌وروپا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنانه سه‌رده‌كه‌ون، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی پاڵپشتی كارگه‌كان، لێخۆشبوو‌ن له باج، گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا، په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌ربه‌سته بازرگانییه‌كان، وه‌به‌رهێنان، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رز و گواستنه‌وه‌ی وزه ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وا له حكومه‌ته‌كان ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا بگرن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن له هیندستان ساڵی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه خاوه‌نی گه‌شه‌سه‌ندووترین ئابوورییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ركابه‌ری چین ده‌كات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكاش جێی بایه‌خی جیهانه و گرنگی بۆ داهاتووی ئاڵۆزییه‌كان ده‌بێت.
له‌باره‌ی پێشبینییه‌كان بۆ ساڵی 2024 له بواری ئابووری، رۆژنامه‌كه پێشبینی ده‌كات ساڵی داهاتوو ئاستی گه‌شه‌كردنی بازرگانی لاواز ده‌بێت، زۆربه‌ی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو مه‌ترسی دواكه‌وتن له دانه‌وه‌ی قه‌رزیان له‌سه‌ره.