پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئه‌گه‌ر گه‌شبینی له حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دی نه‌كه‌ین رێگه‌چاره‌ی دیكه‌مان ده‌بێت

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هیچ گه‌شبینییه‌ك له حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دی نه‌كه‌ن، رێگه‌چاره‌ی دیكه‌یان ده‌بێت و خۆیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیار ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ساڵی 2023 ساڵێكه سه‌خت بوو بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستی كردبوو و به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوو.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌جددی كاری له‌سه‌ر بڕینی قووت و بژێوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكات له ناوخۆیشدا ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیست یارمه‌تیده‌ر و رێنیشانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌و شێوه سته‌مكارانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره سیاسی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی بكات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له ناوخۆ و له عێراق له دژی دروست ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ماف و شایسته‌كانی نابێت و به‌رگری له خه‌ڵك و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی ده‌كات و دژ به هه‌ر جۆره پیلانێكیان ده‌وه‌ستێته‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به ده‌یان مافی زه‌وتكراوی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه به‌غدا پێی ره‌وا نابینێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستبه‌رداریان نابێت و به مافی خۆی ده‌زانێت داكۆكی لێ بكات. دووپاتیشیكرده‌وه، بابه‌تی مووچه كرایه بابه‌تێكی سیاسی بۆ بێزاركردنی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2024، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام ده‌درێت. روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وانه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بن و درێژخایه‌ن نابن وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی دیكه و ئه‌و پشوودرێژییه‌یان نابێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به به‌غدا هه‌یبوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌قامگیری عێراق په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام نه‌گات، ئه‌و نیمچه‌ئارامییه‌ی هه‌یه‌تی، نایمێنێت و لێی تێكده‌چێت. گوتیشی، له هیچ سه‌رده‌مێكدا خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رژێمه‌كانی پێشووی عێراقدا به‌و شێوه‌یه برسی نه‌كرا و پاره و قووتی لێ نه‌بڕاوه، ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یش نه‌بوو، ده‌ست بۆ پاره و بژێوییه‌كه‌ی نه‌براوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه له ماوه‌ی رۆژانی 6 بۆ 10ـی مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌شبینی له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌دی نه‌كه‌ن، ئه‌و كات حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی كوردستان خۆی به به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هاووڵاتییانی خۆی ده‌بینێت و رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ی ده‌بێت.