کارەکانی تۆماری خانووبەرە رادەگیرێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری خانووبەرە رایگەیاند، بۆ ماوەی شەش رۆژ دەوامی فەرمانگەکانی تاپۆ رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری خانوبەرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە، تا دوای سەری ساڵی نوێ، بۆ ماوەی شەش رۆژ دەوامی فەرمانگەکانی تاپۆ رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "بەهۆکاری جەرجکردنی ساڵانە، تا دوای سەری ساڵ راییکردنی هەموو کارەکان رادەگیرێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانووبەرە راشیگەیاند، مامەڵەکردنی تاپۆ لە هەموو هەرێمی کوردستان لە 2/1/2024 تاوەکو 8/1/2024، رادەگیرێت و شەش رۆژ بەڕێوەبەرایەتیی و تێبینەرایەتییەکان کارەکانیان رادەگرن، هەر بەپێی ئەو فەرمانە، دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تاپۆ لە 9/1/2024 دەستپێدەکاتەوە.

.

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment