دادگای كوێت بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌ندامێكی خێزانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته ده‌ركرد
K24 - هەولێر:
دادگای تاوانه‌كانی كوێت بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌ندامێكی خێزانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی خۆی كوشتووه، كه یاریزانی ماتۆڕسكیلی ئاوی بووه.
میدیاكانی كوێت بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) دادگای كوێت بڕیاری دا به له‌سێداره‌دانی شێخ سوباح سالم سوباح، كه ئه‌فسه‌ره له وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت و ئه‌ندامێكی خێزانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته‌یه به تۆمه‌تی كوشتنی عه‌بدولعه‌زیز زه‌عته‌ری، كه یاریزانێكی ماتۆڕسكیلی ئاوی و نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوێت بووه.
میدیا كوێتییه‌كان له دادگاكانه‌وه گواستوویانه‌ته‌وه، شێخ سوباح یه‌كێك بووه له هاوڕێ نزیكه‌كانی زه‌عته‌ری و به‌هۆی هه‌ندێك جیاوازییانه‌وه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا له حه‌وشه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یدا له پارێزگای یه‌رمووكی گه‌وره، كوشتوویه‌تی.
دادگا روونیكردووه‌ته‌وه، شێخ سوباح ده‌مانچه‌ی به‌كارهێناوه و بۆ كوشتنه‌كه‌ی 12 گولله‌ی لێداوه. دادگا گوتووشیه‌تی، ئه‌و بڕیاره‌ی "كۆتایی" نییه و ئه‌گه‌ری تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت 15ـی نیسانی 2023، رایگه‌یاند، كه‌سێكیان له پارێزگای یه‌رمووكی گه‌وره ده‌ستگیركردووه، كه هاوڕێیه‌كی خۆی كوشتووه.
كوشتنی زه‌عته‌ری له‌لایه‌ن سوباح سالم سوباح ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناوه‌ندی میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوێتی لێكه‌وته‌وه و داوا كرا بكوژ له هه‌ر پایه و پۆستێكدا بێت رووبه‌ڕووی دادگا و لێپێچینه‌وه بكرێت و به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی بگات.