ته‌رمی دوو هاووڵاتیی كوه‌یتی و سعوودی له بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌نبار دۆزرایه‌وه
K24 - هەولێر:
دوای ونبوونیان، ته‌رمی دوو هاووڵاتیی كوه‌یتی و سعوودی كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی عێراقیان كردبوو، له بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق دۆزرایه‌وه و ده‌ركه‌وت به‌هۆی ته‌قینی بۆمبێكی كۆنی پاشماوه‌ی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای پچڕانی په‌یوندی به‌هه‌ردوو هاووڵاتی كوه‌یتی (فه‌یسه‌ڵ مه‌تیری) و سعوودی (ئه‌نوه‌ر زه‌فیری)، ته‌رمه‌كانیان له بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق دۆزرانه‌وه، كه به‌هۆی ته‌قینی بۆمبێكی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی عێراقیان كردووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌ددین، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌نبار به‌دوایاندا گه‌ڕاون، ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌ر بۆمبێكی كۆنی پاشماوه‌ی داعش كه‌وتووه و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكومه‌تی كوه‌یت و سعوودیه ده‌كات، به‌تایبه‌ت ماڵباتی هه‌ردوو گه‌شتیاری كۆچكردوو.