سه‌یدۆ چه‌تۆ: ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداربن

24 – هەولێر:
له‌باره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌و پارێزگایه رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ سێ كورسی كۆتا بۆ 29 كورسی كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هۆی هاوسه‌نگی ئه‌نجامه‌كانیش پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌مێك ئه‌سته‌مه. ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداربن".
له‌میانه‌ی به‌شداریان له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، سه‌یدۆ چه‌تۆ به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، به‌هۆی هاوسه‌نگی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له نه‌ینه‌وا، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه‌مێك ئه‌سته‌م ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، پارتی له نه‌ینه‌وا چوار كورسی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری سووننه‌كان ده‌بن به 16 كورسی، له‌هه‌مانكاتدا جه‌مسه‌ری شیعه‌كان له‌گه‌ڵ كۆتا و براده‌رانی یه‌كێتی ده‌بن به 13 كورسی، بۆیه ده‌بێت گشت لایه‌نه‌كان به ره‌چاوكردنی فره‌یی له پارێزگای نه‌ینه‌وا (كورد، شیعه، سووننه، ئێزدی، شه‌به‌ك، كاكه‌یی و كریستیان) حكومه‌تی خۆجێیه‌تی پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه بكه‌ن.
ده‌شڵێت: ئێمه وه‌كو پارتی له‌سه‌دا 35ـی پێكهاته‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكده‌هێنین. گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداربن".
سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هه‌مان رۆژ بەردەوام بوو.
پارتی وەک تاکە لایەنی سەرەکی کوردستانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لیستی سەربەخۆی هەبوو و بە ناو و لۆگۆی خۆی بە لیستی ژمارە (197) بەشداری لە هەڵبژاردن كرد و 52 کاندیدی هەبوو كه لە زۆربەی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و ناوچەییەکانی پارێزگاکە پێکهاتبوون.
وەک بەرپرسان و کاندیدانی پارتی لەو پارێزگایە ئاماژەیان پێ‌کردبوو، لە نەینەوا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدا بوون و بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچە کوردستانییانەی لەو پارێزگایە لە دۆخێکی ئیداری و ئەمنی نەخوازراودا. هه‌روه‌ها بەهێزەوە چوونە کێبڕکێی هەڵبژاردن و هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی کوردیان دا لە ئەنجوومەنی داهاتووی پارێزگای نەینەوا، کە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا، دەنگی یەکەمی هێزە کوردستانییەکان بووە لەو پارێزگایە.
لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا کە ساڵی 2013 بەڕێوەچوو، پارتی توانی نۆ کورسی بەدەستبهێنێت و پۆستەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگری پارێزگار و چەند پۆستێکی دیکەی لە ئیدارەی پارێزگاکە بەدەستهێنا و ئەمجارەش چاوی لەوەیە، رۆلی زیاتر ببینێت لە بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.