جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك تۆڕ له‌ناو گوێچكه‌ی ئافره‌تێكی به‌ریتانی دروست ده‌كات

K24 – هەولێر:
ئافره‌تێكی به‌ریتانی ماوه‌یه‌كه دووچاری ئازاری گوێچكه‌یه‌كی بووه و له‌ناویدا ده‌نگێكی نامۆی بیستووه، دوای سه‌ردانیكردنی پزیشكی تایبه‌ت و ئه‌نجامدانی پشكنین و ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كانی، ده‌ركه‌وتووه جاڵجاڵۆكه له‌ناو گوێچكه‌كه‌یدا تۆڕی دروست كردووه.
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لووسی وایلد، ئافره‌تێكی به‌ریتانییه و ماوه‌یه‌كه دووچاری ئازاری گوێچكه‌یه‌كی بووه و هه‌ستی به ده‌نگێكی نامۆ كردووه، دوای چوونیشی بۆ لای پزیشكی تایبه‌ت و ئه‌نجامدانی پشكنین بۆی، پزیشكان جاڵجاڵۆكه‌یه‌كیان له گوێچكه‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه دوو قاچی گه‌وره‌ی هه‌بووه!
لووسی وایلدی ته‌مه‌ن سی ساڵ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، ساڵیادی له‌دایكبوونی له نه‌خۆشخانه كردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بوونی ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ناو گوێچه‌كه‌یدا تۆڕی دروست كردووه.
لووسی وایلد روونیشیكردووه‌ته‌وه، پزیشكان دوای پشكنینه‌كان سه‌ریان سووڕماوه له بوونی جاڵجاڵۆكه‌كه له‌ناو گوێچكه‌كه‌یدا به‌تایبه‌ت كه تۆڕی دروست كردبوو.
پزیشكان له‌لای خۆیانه‌وه هۆشداریان داوه له به‌كارهێنانی په‌مۆ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی گوێچكه‌كان، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت پاشماوه‌ی ئه‌و په‌مۆبه پاڵ به مێروو و زینده‌وه‌ران بنێت، هێللانه‌ی له‌ناودا دروست بكه‌ن.