دژه‌تیرۆری عێراق ده‌رگای دامه‌زراندن ده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات فۆڕمێك راده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ده‌زگاكه كار بكه‌ن، هاوكات ره‌وشتبه‌رزی و ناووبانگ و ته‌ندروستی و توانای جه‌سته‌ییشی به مه‌رج داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت له‌و ده‌زگایه كار بكات.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاندووه، له پلاتفۆرمه‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی، ئه‌و ئۆفه‌ره راده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه كار بكه‌ن.
ده‌زگای ناوبراو روونیشكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی فۆڕمه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، مه‌رجه هاووڵاتیی عێراقی بن و دایك و باوكی خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بن. هه‌روه‌ها به مه‌رجی داناوه ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه له‌نێوان 18 بۆ 30 ساڵ بێت، به شێوه‌یه‌ك (تەمەن لە بەرواری داواکارییەوە حیسابی بۆ دەکرێت)، هاوكات مه‌رجه خاوه‌نی خوڕه‌وشتی به‌رز و خاوه‌نی ناووبانگی كه‌سایه‌تی بێت و پێویستیشە مەرجەکانی توانای جه‌سته‌یی و سەلامەتی تەندروستی تێدابێت.
یه‌كێك له بڕگه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌سته به مه‌رجه‌كان، نابێت پێشكه‌شكار بە تاوانێکی گەورە یان تاوانێکی بچووک کە بریتی بێت لە خراپەکاری ره‌وشتی و ئاكاری، تاوانی تیرۆر، تاوانی ماددە هۆشبەرەکان، یان ئه‌و تاوانانه‌ی کاریگەریان لەسەر ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی دەوڵەت هه‌یه سزادرابێت. سه‌باره‌ت به بڕوانامه، به پێویست زانراوه پێشكه‌شكار لانیكه‌م خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی بێت.
پێشكه‌شكردن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه (https://ur.gov.iq/index/org-service/10085) له كاتژمێر 8:00ـی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ده‌بێت كه تاوه‌كو كاتژمێر 11:59 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، به‌رده‌وام ده‌بێت.