بلینكن بۆ جاری چواره‌م سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

K24 – هەولێر:
هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بە میدیاکانی ئەمه‌ریکایان راگەیاندووه، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمه‌ریکا، بلینکن سەردانی هەریەکە لە کەناری رۆژئاوا، سعوودیە، ئوردن، قەتەڕ و ئیمارات دەکات.
لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و حەماس، ئەمە چوارەمین جار دەبێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
رۆژی 03-11-2023، بۆ جاری سێیەم لەوه‌ته‌ی دروستبوونی جەنگی حەماس و ئیسرائیل، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گەیشتە ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لەباره‌ی سه‌ردانه‌كه ئاماژەی بەوە کردبوو، بلینکن "پرسی ئۆپەڕاسیۆنی وشکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و رێکكارەکانی ئازادکردنی بارمتەکان" لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ و ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرساوه، بووه هۆی كوژرانی پتر له 21 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و برینداربوونی 55 هه‌زار كه‌سی دیكه.
له‌به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون، بۆ یه‌ك جاریش ئاگربه‌ستی مرۆیی بۆ ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان راگه‌یه‌ندراوه.