تورکیا.. رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان چەند ئۆتۆمبێلێک روویدا بەهۆیەوە 70 قوربانی لێکەوتەوە

K24 - هەولێر
میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا، بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە نێوان حەفت ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان تێدایە، رووداوەکەش لەسەر رێگای مەڕمەڕەی باکوور لە نزیک گەڕەکی داغدەبی لە پارێزگای ساکاریا روویداوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە.
کەناڵی ئێن تی ڤی بڵاویکردەوە، تەمومژێکی چڕ ناوچەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە و مەودای بینین کەمە.
یاسار کارا دەنیز، پارێزگاری ساکاریا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەهۆی رووداوەکە 60 کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک ناوچەکە.

