کۆمەڵێک راوچی دەستگیرکران

K24 - هەولێر

هێزە ئەمنییەکان لە بەسرە کۆمەڵێک راوچیان دەستگیرکرد کە بە ناوی گەشتیاریەوە هاتوونەتە ناو عێراق.

هێزە ئەمنییەکان لە بەسرە لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، کۆمەڵێک راوچیان دەستگیرکردووە، کە بە ناوی گەشتیاریەوە هاتوونەتە ناو عێراق، بەڵام کاتێک سنووریان بەزاندووە، باڵندەی راوکردنایان پێبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەرپێچییە لە دەروازەی سنووری سەفوان دۆزراوەتەوە لە نێوان عێراق و کوێت، بۆیە داوا لە راوچییەکان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان بە رێگە و ناوی فەرمی بێنە ناو عێراق.

Fly Erbil Advertisment