ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی بەشێك لە پارێزگاکانی عێراق
K24 – هەولێر:
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار راگەیەندرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند، کە تێیدا لە بەغدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەسرا هاوپەیمانی تەسمیم، لە دیالە هاوپەیمانی دیالەتنا، لە سەڵاحەددین جەماهیری نیشتمانی و لە ئەنبار هاوپەیمانی تەقەدووم زۆترین دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە بەغدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، توانیویەتی 144 هەزار و 477 دەنگەکانی بەدەستبهێنێت، کە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 9 کورسی، هەروەها هاوپەیمانی نەبەنی، 142 هەزار و 470، دەنگی بەدەستهێناوە کە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 9 کورسی.
هاوکات هاوپەیمانی تەقەدووم، 140 هەزار و 820 دەنگی بەدەستهێناوە، کە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 8 کورسی و هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت 75 هەزار و 570 دەنگی بەدەستهێناوە، کە کۆی کورسییەکانی بریتیە لە 5 کورسی.
کۆمیسیۆن روونیکردووەتەوە، هاوپەیمانی سیادە، 74 هەزار و 567 دەنگی بەدەستهێناوە، کە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 4 کورسی، هەروەها هاوپەیمانی عەزم، 62 هەزار و884 دەنگی بەدەستهێناوە کە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 4 کورسی و هاوپەیمانی حەسم، 49 هەزار و 379 دەنگی بەدەستهێناوە کە کۆی کورسیەکانی دەکاتە 3 کورسی.
هەروەها هاوپەیمانی ئەساس، 42 هەزار و 293 دەنگی بەدەستهێناوە، کە کۆی کورسیەکانی دەکاتە 3 کورسی و ئەبشەر یا عێراق، 26 هەزار و 133 دەنگی بەدەستهێناوە، کە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 2 کورسی
ئیشراقە کانون، ژمارەی دەنگ: 21739، کورسییەکی بەدەستهێناوە
گردبوونەوەی ئەجیال، ژمارەی دەنگ: 15340، کورسییەکی بەدەستهێناوە
عامر داود ئیبراهیم/ فەیلی، ژمارەی دەنگ 3892، کورسییەکی بەدەستهێناوە
بزووتنەوە بابیلۆن/ مەسیحی، ژمارەی دەنگ 3522، کورسییەکی بەدەستهێناوە
خەلدون فەرەج جابر/ سابئی، ژمارەی دەنگ 1194، کورسییەکی بەدەستهێناوە
پارێزگای بەسرە
هاوپەیمانی تەسمیم، ژمارەی دەنگ:281370، کۆی گشتی 12 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی نەبەنی، ژمارەی دەنگ:117004، کۆی گشتی 5 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ژمارەی دەنگ: 63497، کۆی گشتی 3 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارەی دەنگ: 34047، کورسییەکی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی ئەساس، ژمارەی دەنگ: 21193، کورسییەکی بەدەستهێناوە
بزووتنەوەی بابیلۆن/ مەسیحی، ژمارەی دەنگ:987، کورسییەکی بەدەستهێناوە
پارێزگای دیالە
هاوپەیمانی دیالەتنا، ژمارەی دەنگ:107554، 4 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی تەقەدووم، ژمارەی دەنگ: 79934، 3 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی سیادە، ژمارەی دەنگ:73890، 3 کورسی بەدەستهێناوە
ئیستحقاق دیالە، ژمارەی دەنگ:44195، 2 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی عەزم، ژمارەی دەنگ:44061، کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی ئەساس، ژمارەی دەنگ: 29961، کورسی بەدەستهێناوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارەی دەنگ: 28648، کورسییەکی بەدەستهێناوە
پارێزگای سەڵاحەددین
جەماهیری نیشتمانی، ژمارەی دەنگ 132100، 5 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی ئیتار، ژمارەی دەنگ:71574، 2 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی عەزم، ژمارەی دەنگ:64270، 2 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی تەقەدووم، ژمارەی دەنگ:51158، 2 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی سیادە، ژمارەی دەنگ:49824، 2 کورسی بەدەستهێناوە
حەسمی نیشتمانی، ژمارەی دەنگ:43337، 2 کورسی بەدەستهێناوە
پارێزگای ئەنبار
هاوپەیمانی تەقەدووم، ژمارەی دەنگ: 163072، 6 کورسی بەدەستهێناوە
ئەنبار هەویەتنا، ژمارەی دەنگ:78108، 3 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی هەویەتنا، ژمارەی دەنگ:78108، 3 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی قیمەم، ژمارەی دەنگ:65036، 2 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی سیادە، ژمارەی دەنگ:42394، 2 کورسی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی عەزمی، ژمارەی دەنگ:37575، کورسییەکی بەدەستهێناوە
حەسمی وەتەنی، ژمارەی دەنگ:32867، کورسییەکی بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی ئەنبار، ژمارەی دەنگ:24401، کورسییەکی بەدەستهێناوە
رۆژی دووشەممە، (18ـی کانوونی یەکەمی2023)، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.