نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌مه‌ریكا: شه‌وی سه‌ری ساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان هه‌شت ملیار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت

K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌مه‌ریكا نوێترین ئاماری دانیشتوانی گۆی زه‌وی بڵاوكرده‌وه، كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ژماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌مه‌ریكا كه ساڵانه له رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵ بڵاویده‌كاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له سه‌ری ساڵدا 8 ملیار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ته‌نیا له ساڵی پاردا (2023)، 75 ملیۆن كه‌س له‌جیهان زیادبوونه، كه ده‌كاته له سه‌دا یه‌كی رێژه‌ی دانیشتوان.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، 1.7 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له ساڵی رابردوودا زیادبوونه، كه كۆی گشتی دانیشتوان له‌و وڵاته بۆ 335.8 ملیۆن كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماری ئه‌و نووسینگه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ساڵی 2020 كه‌مترین گه‌شه‌ی دانیشتوان له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌ر نۆ چركه‌یه‌ك كه‌سێك له دایك ده‌بێت و یه‌كێكی دیكه‌ش كۆچی دوایی ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه، كۆچی نایاسایی هاوكاره بۆ پڕكردنه‌وه‌و رێگریكردن له كه‌مبوونی ژماره‌ی دانیشتوان له ئه‌مه‌ریكا، كه بۆ هه‌ر 28.2 چركه‌یه‌ك، یه‌ك كۆچبه‌ر قه‌ره‌بووی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.