ئهمهریكا درۆن و مووشەکێکی دیكهی حوسییەکانی لە دەریای سوور خستهخوارهوه

K24 - هەولێر:
ئەمهریکا خستنەخوارەوەی درۆن و مووشەکێکی دیکەی حوسییەکانی یەمەنی لە دەریای سوور راگەیاند.
لهمیانهی راگهیهندراوێكدا ئهمڕۆ (ههینی 29ـی كانوونی یهكهمی 2023)، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمهریکا رایگهیاند، کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس ماسۆن درۆنێک و مووشەکێکی بالیستی دژە کەشتی لە باشووری دەریای سوور خستنەخوارەوە، هێرشەکەش لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هێرشەکەشدا هیچ زیانێک بەو 18 کەشتییەی لە دەریای سووردان، نەگەیشتووە و زیانی گیانیشی نەبووە.
سەرەڕای راگەیاندنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەی حوسییەکان لە دەریای رەش، بەڵام هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامن.
ئەو هاوپەیمانییەی ئەمهریکا رایگەیاندووە، بەگوێرەی راگەیاندراوی پێنتاگۆن لە 20 وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن دەربڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی 12 وڵاتیان ئاشکرا کراوە، لەو 12 وڵاتەش بەشێک لە وڵاتان پاشگەزبوونەتەوە و و ئامادە نین بەشداربن، لەوانەش ئیتاڵیا و ئیسپانیا. هۆکاری پاشگەزبوونەوەشیان بۆ ئەو رەخنانەیە لە ئەمهریکا و ئەوروپا دەگیرێت سەبارەت بە سیاسەتیان لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس.
لە 19ی ئۆکتۆبەرەوە حووسییەکانی یەمەن 22 هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە باشووری دەریای سوور.
تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 10 کۆمپانیای نەوت و گواستنەوە کارەکانیان لە دەریای سوور بۆ ماوەیەکی کاتی راگرتووە، یاخود رێڕەوەکەیان گۆڕیوە ئەوەش تێچوو و کاتێکی زۆری پێویستە بۆ گواستنەوە و گەیشتن بە شوێنی مەبەست.
دەریای سوور و نۆکەندی سوێز بە رێڕەوێکی گرنگی گواستنەوە دادەنرێت لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا، بەجۆرێک 12 لەسەدی بازرگانی جیهان لەم دەریایە ئەنجامدەدرێت.
لەسەرەتادا حوسییەکان تەنها ئەو کەشتیانەیان دەکردە ئامانج کە ئیسرائیلی بوون، بەڵام لە رۆژی 9-12-2023، بڕیاریان داوە هەر کەشتییەک بەرەو ئیسرائیل بچێت دەستی بەسەردا دەگرن و یاخوود هێرشی دهكهنه سهری..
جەختیان لەوەشکردەوە، کە ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن تا "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین دەوەستێت".