چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كیێڤ ده‌هه‌ژێنێت
K24 - هەولێر:
ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كیێڤی پایته‌خت روویانداوه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش له ته‌واوی ئه‌و وڵاته لێدراوه و سیسته‌مه‌كانی به‌رگریش چالاككراون.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پایته‌خت روویانداوه و رووسیا چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئۆكرانیای كردووه‌ته ئامانج.
ڤیتالی کلیچکۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ته‌قینه‌وه‌كانی كیێڤ و هێرشه ئاسمانییه‌كانی دیكه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی دیكه، ئۆكرانیا سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی چالاككردووه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌واوی ئه‌و وڵاته لێدراوه. ناوبراو داوای له هاووڵاتییانیش كرد له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه و خۆیان حه‌شار بده‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران سه‌ربازی هه‌ردوو وڵات و هاووڵاتیان كوژراون و چه‌ندین ملیۆن ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.