مۆسكۆ داوا له ئیلۆن مه‌سك ده‌كات خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت
K24 - هەولێر:
رووسیا داوا له ئیلۆن مه‌سك ده‌كات، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت و ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌دات.
میخائیل شیریمیت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆما (په‌رله‌مان)ـی رووسیای سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، داوا له ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ده‌كات، هه‌لێكی مێژووی هاتووه‌ته به‌رده‌می و په‌له بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا به ئاژانسی (نۆڤۆستی) وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، مه‌سك پیاوێكی سیاسی و ژیر و بزنسمانێكی به‌ڕێزه، له‌پێناو گۆڕینی جیهان به‌ره‌و باشتر، پێویسته ئه‌و هه‌له مێژووییه له ده‌ست نه‌دات و خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات و ببێته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه رووسیه، "مه‌سك هه‌لی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ونی دزراوی ئه‌مه‌ریكای نادیموكراتی هه‌یه، من پێموایه ده‌نگ و پێشنیازه‌كانی بۆ ئاشتی له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازی لێكراوه".
پێشتریش ملیادێری جیهانی ده‌یڤد ساكس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیبووی، ئیداره‌ی بایدن خه‌ریكه پلانه‌كه‌ی مه‌سك له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئۆكرانیا پێڕه‌و ده‌كات.
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر زووتر پلانه‌كه‌ی مه‌سك جێبه‌جێكرابا، رێگری له كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی دیكه ده‌كرا".
پلان و پێشنیازه‌كه‌ی مه‌سك بریتی بوو له ئه‌نجامدانی راپرسی له ناوچه‌كانی دۆنباس، خێرسۆن، زاپۆریژیا و نیوه‌دوورگه‌ی كریمیا له چوارچێوه‌ی رووسیا، به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا به گشتی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه به گرنگییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته، كاریگه‌ری به‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كانی جیهانه‌وه هه‌یه.
یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی فه‌رمی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1789 ئه‌نجامدرا و جۆرج واشنتۆن، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵبژێردرا.
له سه‌ره‌تادا له‌كۆی 13 ویلایه‌ت، ته‌نها 10 ویلایه‌ت به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد.
به‌ر له ساڵی 1904، هه‌ر كه‌سێك دووه‌م زۆرترین ده‌نگی هێنابا له دوای سه‌رۆك، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان ده‌كرا، دواتر ده‌ستووری وڵات هه‌مواركرایه‌وه و بڕیاردرا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌جیا هه‌ڵبژاردنی بۆ بكرێت.
گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له رووی ته‌مه‌نه‌وه، رۆناڵد ریگن بوو كه ته‌مه‌ن 69 ساڵ بوو، بچووكترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش جۆن كه‌نه‌دی بوو، كه له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
گرۆفهر كیلیڤلاند، تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه یه‌ك خوول له‌و پۆسته‌دا بوو و نه‌یتوانی ویلایه‌تی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام دواتر له هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌دا توانی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه و چوار ساڵی دیكه‌ش ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌مپێیه‌ش بووه‌ته 22هه‌م و 24هههم سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.